ڕاسە من تەقسیری زۆرم کردووە

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  677 بینین
ڕاسە من تەقسیری زۆرم کردووە
بە عقووبەت سزاوارم
یا «رسول اللهعەرەبی» پەنام هاوردووە
بە تکات ئومێدەوارم
***
دەس لە دامان و یەخەت چۆن بەرئەدەم
هەتا ڕۆح لە بەدەنما مابێ
کێ لە خوانی ڕەحمەتت بێ بەش بووە
لەوانە ئیمانیان بە تۆ هێنابێ
***
عەرزی «زاریناسناوی ئەدەبی» ئەونەیە ئەی موستەفا
لە تەواوی کائینات
لەم بەڵایە بەی نەجاتی تا زووە
تا بە هیممەتی تۆ بە ئارەزوو بگات