بەراتێکە خودا، ڕۆژی بەراتە

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  741 بینین
بەراتێکە خودا، ڕۆژی بەراتە
نمێ لەو ئاوی سەر چەشمەی حەیاتە
چ سەرچاوەی حەیات ئەو زاتە پاکە
کە درگاوانی ئەنباری عەتاتە
لە گوڵزاری وجوودا هەڵبژێریاو
خۆلاسە و بەرگوزیدەی کائیناتە
دەلیلی ڕێ نەزانانی پەرێشان
جڵەوکێشی خەلایق بۆ نەجاتە
«رسول الله ية بۆ سةر ماسوي اللهعەرەبی»
خەتیبی خۆرنشین و خۆرهەڵاتە
وەرە ئەی دڵ سەرت دانێ لە سەر خاک
دەری ئەم ئەحمەدە شیرین سیفاتە
بە دوو دەستی ڕجا داوێنی بگرە
بڵێ عالەم بە ئوممێدی ڕجاتە
ئەگەر «زاریناسناوی ئەدەبی» غوڵامێ بێ وەفایە
ئەتۆ دوو کەون مەرهوونی وەفاتە