لە دووری تەلعەتی ئەو یارمانە

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  790 مشاهده
لە دووری تەلعەتی ئەو یارمانە
من و نەی تا سەحەر هاوارمانە
مەگەر هەر نەی بزانێ دەردی دووری
کە هەر ئەو هەمدەم و هەمکارمانە
لە سۆزی ئێمە شەمع ئاگایە چون ئەو
بە تەنها مەحرەمی ئەسرارمانە
سپا سالارەکانی لەشکری عیشق
پیادەی سەنگەری پەیکارمانە
وەکوو مەنسوور گوستاخیم ئەگەر کرد
سەری زولفانی دڵبەر، دارمانە
من و بولبول لە شەوقی گوڵ هەمیشە
چریکەی زکری یا گوڵزارمانە
لە ئێشی دەردی دووری ئاسمان، بۆم
بە تاو ئەگری، زەوی غەمبارمانە
نەویدت پێ ئەدەم «زاریتخلص» کە ئاخر
کەمانی ئەبرۆی، خوونخوارمانە