ئەمڕۆکە دڵم پڕ لە غەم و حەسرەت و دەردە

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  710 مشاهده
ئەمڕۆکە دڵم پڕ لە غەم و حەسرەت و دەردە
مەیلم بە تەماشای کەژ و داوێنی هەردە
ئەی خاک بەسەر عاشقی بێچارە، نەسیبی
هەر تاب و تەب و جۆشی دەروون و دەمی سەردە
هەی، دڵ مەدە بەو خاڵی لەب و گەردنی مینا
ئافاتی خیرەد، خاڵی لەب و گەردنی زەردە
زۆرن لە چەمەندا سەمەن و سووسەن و نەسرین
بەم دڵبەریی و شوخیە، ئەم نەرگسە، فەردە
ئەی بادی سەحەر وەختی گوزارت بە چەمەندا
لوتفێ بکە، لەم بەندەوە بەو شایە خەبەر دە
گیراوی قولاوی غەمی هیجرم، بە نیگاهێ
باڵ و پەڕی ئەم بولبولە لەم چەنبەرە بەردە
بڕوانە لە «زاریتخلص» کە لە دووریت وەکوو بەی
ڕەنگزەرد و جگەر ڕێش و تەن ئالوودە بە گەردە