بە قوربانی هەناسەی بەر بەیانت بم سەبا دێرە
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
2 دقیقه
666 مشاهده
بە قوربانی هەناسەی بەر بەیانت بم سەبا دێرە
هەواڵێ بۆ منی بێ دڵ لە ئەوزاعی «سبا» بێرە
کڵاوەی کێوی کەللە هەوری غەم گرتوویە بڕوانە
لە ئاوی دیدە دامان و یەخەم ، گۆلاوە، ئەستێرە
لە ژاکاوی گوڵ، ئاخر باغەبان نابێ نیگاهێ کا
بە لوتفی دەفعی ئازاری نەخۆشی، شەڕ نییە، خێرە
شکانی پشتی سەبرم باری ئیستغنای و نازانم
لەبەرچی تورکی غەمزەی دڵڕفێنی هەر بە من فێرە
خەوم وا ڕۆییوە تا ڕۆژی پاک ئەستێرە ئەژمێرم
لە ڕاحەت وام زانیوە وەجاخی تالعم کوێرە
چ دەربەستی نەبوونی نان و ئاوە ڕۆحی نەسرەوتووم
لە کافەی مەینەتا شاگردە، مەیگێڕە لە غەم تێرە
لە جەستەم نەشتەری غەم هەر ئەوندە هەڵچەقی نابێ
تەسەوور وا بکەن موو بێ بەسەرمۆ ، نوکی خنجێرە
پەنا بۆ کێ ببەم، دامانی کێ بگرم، بە کێ بێژم
وەکوو مەردان لەم گێژی بەڵام ئەمجارە دەربێرە
نەکەم بێهوودەوێژی چاکە چون زنجیر سەنگینی
قەزا و دەرد و ناکامی حەواڵەی گەردنی شێرە
بە دامانی سولەیمان دەستی کۆتاهی ئەمن ناگا
بە لوتفی خۆ خودا بینێرەوە دووبارە بۆ ئێرە
عومر ئەو لەحزەیە، دیدە بە دیداری منەووەر بێ
بە غەیری ئەو دەمە باقی حەیاتت عومر مەژمێرە
بە پیری مەیکەدە بێژە، لە بەزمی بادە نۆشیدا
پیاڵەی بەختی ئەم بەدبەختە بۆچی وا سەرەوژێرە
نەکا بشکێت قەفەس، دەرچێ لە دەس بفڕێت و گوم بێ لێت
دڵ ئەی «زاریتخلص» بە حەڵقەی داوی ئەو سەییادە بسپێرە