لە نادانی برا سەرفی نەزەر کە

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 2 دقیقه  757 مشاهده
لە نادانی برا سەرفی نەزەر کە
کڵاوی ئەقڵ و دانایی لە سەر کە
لە خۆراک و خەوا ئەوقاتی خۆ خەرج
مەکە، ئینسانی، کەم تەقلیدی کەر کە
مەکە بێهوودە سەرف ئەم نەغدی وەختە
هەتا عومرت هەیە کەسبی هونەر کە
ئەگەر نەتدیوە باڵی دانش و هۆش
تەماشای سەیری پەروازی بەشەر کە
بە سووڕەت نە، بە عیلم ئینسانە ئینسان
لە سووڕەت پەروەری وەک بت حەزەر کە
بە نووری عیلم ئەم دنیایە ئاوا
لە دڵ بەو نوورە تاریکی بەدەر کە
بەری عیلمە تەواوی پیشە، فیکرێ
لە ئالاتی سواری و بارەبەر کە
وەکوو عیساشخص بڕۆ بەو شەوقە بۆ ژوور
وەکوو مووساشخص بە دەریادا گوزەر کە
بە دەستووراتی ئەو ڕێگانوێنە
لە بوون تا مردنت کەسبی هونەر کە
نەسەب ئینسان چون ناخاتە پێشۆ
بە عیلم و سەنعەتێ خۆ موعتەبەر کە
برا، تەشبیهی بەتتاڵانی بێکار
ئەگەر شا بێ بە داری بێ سەمەر کە
گەدا شایە ئەگەر دەس باتە کارێ
هەزار ئاغا فیدای یەک کاریگەر کە
ئەمن پیری ئەوا باڵی شکانم
ئەتۆ ئەووەڵتە بۆ دانش سەفەر کە
لە دانیشگاهی دانش پەروەرانا
لە دەردی جاهیلی خۆبێ خەتەر کە
لە ئاوا بوونە ڕۆژی عومری«زاریتخلص»
ئەتۆ ڕۆژت بە دانش شوعلەوەر کە