دەردی تەنهایی مەزاقم تاڵ ئەکا
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
945 مشاهده
ئەم هەڵبەستەی لە سەید عەلی شای زەنبیل نووسیوە بۆوەی تاریخی «ابن خلكانعربی» بۆی بنێرێ
دەردی تەنهایی مەزاقم تاڵ ئەکا
خەرمەنی عومرم بە کۆی زووخاڵ ئەکا
بێ ڕەفیقی، ڕیشەیی جەرگی بڕیم
لەشکری میحنەت بە سەرما زاڵ ئەکا
گەر نەبێ یارێ، ئەنیسێ، هەمدەمێ
وەسوەسەی شێتی لە دڵما ماڵ ئەکا
بۆ ئەمە لەم ڕاوگایە هەڵفڕم
دڵ لە لوتفی ئێوە داوای باڵ ئەکا
یانی ئەو ئوستادە گۆیا بێ دەنگه
نوتقی شەهد ئامێزی تووتی لاڵ ئەکا
ناوی مەشهوورە بە «ابن خلّكانعربی»
سوحبەتی ئەو مس بە زێڕی قاڵ ئەکا
مەرحەمەت بێتو نەکەی بەم «زاریتخلص»یە
غەم گوڵستانی دڵی پاماڵ ئەکا