دەردی تەنهایی مەزاقم تاڵ ئەکا
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
990 بینین
ئەم هەڵبەستەی لە سەید عەلی شای زەنبیل نووسیوە بۆوەی تاریخی «ابن خلكانعەرەبی» بۆی بنێرێ
دەردی تەنهایی مەزاقم تاڵ ئەکا
خەرمەنی عومرم بە کۆی زووخاڵ ئەکا
بێ ڕەفیقی، ڕیشەیی جەرگی بڕیم
لەشکری میحنەت بە سەرما زاڵ ئەکا
گەر نەبێ یارێ، ئەنیسێ، هەمدەمێ
وەسوەسەی شێتی لە دڵما ماڵ ئەکا
بۆ ئەمە لەم ڕاوگایە هەڵفڕم
دڵ لە لوتفی ئێوە داوای باڵ ئەکا
یانی ئەو ئوستادە گۆیا بێ دەنگه
نوتقی شەهد ئامێزی تووتی لاڵ ئەکا
ناوی مەشهوورە بە «ابن خلّكانعەرەبی»
سوحبەتی ئەو مس بە زێڕی قاڵ ئەکا
مەرحەمەت بێتو نەکەی بەم «زاریناسناوی ئەدەبی»یە
غەم گوڵستانی دڵی پاماڵ ئەکا