گوێ لە نەی بۆ ناگری شینی فیراقی یار ئەکا
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
767 بینین
گوێ لە نەی بۆ ناگری شینی فیراقی یار ئەکا
تا لە گەل بڕیاوە دایم ناڵە و هاوار ئەکا
یادی دیداری ڕەفیقانی بە خاتردا کە دێ
ئاهی پڕ دەردی لە هەستی ئەهلی دڵ بێزار ئەکا
سۆزی سێحر ئامێزی سینەی بێدڵان دێنێتە جۆش
غافڵان ئاگەدار و خەوتوان بێدار ئەکا
خادمی ئەو قەلبە ڕووناکەم بە نووری مەعریفەت
وا لە هەر زەڕڕە بەفیکرەت کەشفی سەد ئەسرار ئەکا
ڕوو بە هەڵقەی ئەهلی دڵ وەک نەی وەرە ڕاس و ڕەوان
ڕاستی بیستووتە خۆ سەگ داخڵی ئەخیار ئەکا
پشت لەم هەڵقە ئەگەرهەڵکەی وەکوو دەف بێ گۆمان
هێزی چەپڵاخەی قەزا پشتی ملت زەخمار ئەکا
شەو دەگریا و دەگڕیا شەم بە پەروانەی دەوت
تۆ بە من سووتاوی ئەی من کێ بەمەم دوچار ئەکا
وا بە ژیرانە جواوی داوە پەروانەی هەژار
ئێمە هەر دوو عاشق و مەعشووقە خۆ پێوار ئەکا
ئەم موعەمما «زاریاناسناوی ئەدەبی» بۆ ئێمە خۆ حەل ناکرێ
تاکوو نەیچی بانگەوازی بێنە دەر ئیزهار ئەکا