گوێ لە نەی بگرە لە ڕیشەی جەرگ ئاور بەر ئەدا
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
2 خولەک
786 بینین
گوێ لە نەی بگرە لە ڕیشەی جەرگ ئاور بەر ئەدا
شەرحی حاڵی عوود و پەروانە و شەم و مەجمەر ئەدا
سەیری جەستەی کونکونی ناکەن کە ئاهـ و زووخی هیجر
هەم لە سینە و هەم لەسەر وێنەی سەماوەر کوڵ ئەدا؟
دەردی تەنهایی مەگەر هەر نەی بزانێ چۆنە،چون
ئاوری ئاهی دەروونی گڕ لە عالەم بەر ئەدا
سۆزی دڵبرژێنی ناڵەی، مەغزی سەر دێنێته جۆش
جۆشی فرمێسکی بە دایەن خەرمەنی گەوهەر ئەدا
پەنجەیی نەیچی عەجایب هەر کە ئاور ناگرێ
ئەو دەمەی وا شەرح و سۆزی فیرقەتی دڵبەر ئەدا
بۆ تەماشای ئەم جگەر برژاوە ناکەن ڕۆژ و شەو
ئاهـ و فەریادی نیشانەی شیوەنی مەحشەر ئەدا
نەشتەری دووری بڕی ڕیشەی حەیاتی بێ گومان
بۆیە بەرگی وا بە تیژی شێوەیی نەشتەر ئەدا
حەیفە لەم پووشە کە کەمتر بێ بەشەر بەم هۆشەوە
نووری سەد تەعنە لە خورشید و مەهـ و ئەختەر ئەدا
چۆن ئەبێ ئاقڵ لە دڵ دەرکا غەمی یار و دیار
بۆ دیار و یار و گیان و ماڵ و حاڵ وا سەر ئەدا
تا بە دامانی دڵ ئارامی نەگا دەستی نیاز
باغی کۆشش گیانی من هەر بێ مورادی بەر ئەدا
لەحزەیێ دیداری یارانی هەق و هەق ئاشنا
بەهرەیی سەد ئاوی حەیوان و چەمی کەوسەر ئەدا
عیشق مامۆسامە ئەی «زاریناسناوی ئەدەبی» قسەم بۆیێ وەکوو
خزر ئاوی زیندەگی پیشانی ئەسکەندەر ئەدا