بە ساغی لەش مەنازە گیانە هاکا

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  769 بینین
بە ساغی لەش مەنازە گیانە هاکا
مەرگ هات و گومی کردی لە خاکا
عەجەب دەردێکە مردن هیچ زیڕۆح
نییە و نابێ لە بەردەسیا هەڕا کا
مەکە ئەی نەفسی نابینا و بێ هۆش
وەکوو سەگ سەر بە ناوی هەر کەلاکا
مەدە گەوهەر بە پووڵی قەڵب و ڕووکەش
کەریش مەعلوومە ئەم سەودایە ناکا
سەرت با دانەخەی ئاگا بە، سۆزی
لە ئەنزاری هەموو ناپاک و پاکا
لە کاری لار ڕوو وەرگێڕە بۆ ڕاس
چ ڕاس؟ ئەو ڕاسە بەرگیری هەواکا
ڕەفیقێ مەگرە پێتۆ با وەکوو مار
برایێ بگرە دەردێکت دەواکا
مەنە پایێ لە ڕاست دوور خاتۆ
بچۆ لایێ بە هەققت ئاشناکا
کەسێ بەم ڕێگەدا ئەڕوات «زاریناسناوی ئەدەبی»
نزیکی شێرە مەردانی خوداکا