نوقتەیی پەڕگاری کەون! ئەی سەروی جۆباری سەفا

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 3 خولەک  814 بینین
نوقتەیی پەڕگاری کەون! ئەی سەروی جۆباری سەفا
غونچەیی گوڵزاری حوسن ئەی هەڵبژێریاوی خودا
ئەکڕەمی خەلقی و فەخری ئادەم و بۆ ئادەمی
ڕۆژی تەنگانە ئەتۆی ئوممێد و دەستگیر و پەنا
شاهبازی تیژ پەروازی قەزایی مەعریفەت
ئەحمەدی موختارە سەرداری تەواوی ئەنبیا
یەک نموونە ڕەفعەتی پایەی ئەتۆیە بێ گومان
«ياسينعەرەبی و طهعەرەبی و صادعەرەبی و نجمعەرەبی و نونعەرەبی و الضحىعەرەبی»
بێنە سەیری شێتی ئەم شێتانە چەن بێ مێشکین
بەم شفایە دەردی بێ دەرمانی خۆ ناکەن دەوا
لابە نوقتەی جەهل با خورشیدی عرفانت هەڵێ
چون شەقا، یەک نوقتەیە فەرقی لەگەڵ عەینی شەفا
خۆزگە بەو خاکەی دەخوازێ عەرش، تۆ پای لێ ئەنی
ئەی غوباری ڕێگەکەت بۆ چاوی کوێرم تووتیا
بۆکەسی تر ناکرێ تەییی مەقامی بەندەگی
وەک ئەتۆ کردووتە تا ئەم چەرخە هاتوچۆ ئەکا
کێ وەکوو تۆ ڕەحمەتە بۆ ئەهلی ئەرز و ئاسمان
کێ وەکوو تۆ شەوڕەوی بۆ ژووری سیدرە پێ کرا
موژدە دەر بۆ هاتنی کێ بوو وەکوو بۆ تۆ مەسیح
کێ نەویدی مەرتەبەی مەحموودی وەک تۆ پێ درا
کێیە وەک تۆ مەزهەری مەفهوومی «مازاغ البصرعەرەبی»
کێیە وەک تۆ مصدری «مضمونیعەرەبی» ئایەی «ماطغیعەرەبی»
بۆ بەجێهێنانی ڕەسمی بەندەگی کێ وەک ئەتۆ
شەو توانی تا سەحەر نەنوێت و ئەوچانێ نەدا
بو تەعەببود ئەونە ڕاوەستێ لە سەر دوو پای ئەدەب
بێتە ئێش پای و بماسێ، وای و شکوایێ نەکا
برسیەتی باعیس مەزانە بۆ ئەمە بەردی لە سەر
سک کە داناوە هەتا تەخفیفی ئازاری بدا
بۆ ئەمە بەو بەردە زاتی پاکی خۆی سەنگین ئەکرد
تا وەکوو نەفڕێ وەکوو ڕۆحی موجەڕڕەد بۆ سەما
سەیری بەرزی ڕوتبەی ئیعزازی کە تا هێزت هەیە
گەرچی هێزێ وا نییە تا تەییی ئەم مەیدانە کا
تا وەکوو نەیگرتە باوەش شیوەنی دوایی نەهات
بەرقی دووری ئەو لە داری وشکی بێ ڕوحی کە دا
وەی چ بێ حیسسە چ بێ فیکرە چ بێ دەرکە دڵێ
وا بە تاڵی زەهری هیجری دەفعەیێ دانەچڵەکا
لوتفی گوفتاری کە بێ سامانە من چی لێ بڵێم
حوسنی ڕەفتاری کە بێ پایانە کێ شەرحی ئەدا
ئەی فیدای گوڵزاری ڕوخساری، دووسەد باغی بەهەشت
وەی بە قوربانی شەکەر خەندێکی، سەد ئاوی بەقا
خاکی بەرپای ئەو سەگەم وا هەڵترووشکا دەفعەیێ
ڕوو بەڕووی ئەو«روضهعەرەبی» ئەو مزگەوتە ئەو حوجرە و سەرا
نیمە قودرەت بێمە نێو هەڵقەی سەگانی شاری تۆ
تا بساوم ڕوو بە خاکی پاکی بەر درگاکەتا
خاکبۆسی ڕێگەتم ئەمما بە دوو لێوی ئەدەب
گەردماڵی حەوشەتم ئەمما بە برژانگی وەفا
ئەی چ بێ جا بوو کە کردم کەی سزاوارم کە ڕوو
بنمە سەر ئەو خاکە پای لێ نا جەنابی موستەفا
شاهیدی قەولم بە، ساغم، مەست و بێ خۆد نیم ئەڵێم
«اشهد ان محمد عبدهعەرەبی» مەبعووسی خودا
دایەنم تون گرتووی ئەمما بە سەرپەنجەی یەقین
لێت ئەپاڕێمۆ بە دڵ ئەمما دڵێکی پڕ ڕجا
«زاریناسناوی ئەدەبی» ئەونەی لێت ئەوێ ئەی رحمةً للعالمينعەرەبی
هۆشیاری بی فەرامۆشی نەکەی ڕۆژی جەزا