سەفی ئەگریجەکانی هاتە سەر ڕوو

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  761 مشاهده
سەفی ئەگریجەکانی هاتە سەر ڕوو
سوپاهی زەنگباری سەر فەرەنگ چوو
بپارێزە خودا ئەم تەیری دڵمە
لە دانەی خاڵ و حەڵقەی داوی گێسوو
سوپای برژانگی وێساون بە قەسدی
ئەوە بەر تیرەبارانم بدەن زوو
مەگەر بەرقی جەماڵی کەوتە دنیا
کەوا ئاور لە شاری سینە بەر بوو
پەری شێوە بە عیشوەی چاوی کاڵی
ئەبا هۆشم بە غارەت، دڵ بە جادوو
چ شەییادێکی چالاکە لە حوسنا
دووسەد عەنقا ئەکا پابەس بەیەک موو
بە «زاریتخلص» گەر نەکا ئەو شۆخە ڕەحمێ
گرفتاری هەزار ئافەت دەبێ زوو