زەردە سۆزەی دڵ لە دووریدا و نزیکە بە فەوت

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  1024 مشاهده
زەردە سۆزەی دڵ لە دووریدا و نزیکە بە فەوت
دەفعەیێ ڕێگای دیداری نەدامێ بەختی چەوت
ویستی ئاوێ بە ئاوردا بڕێژێ دیدە، دیم
بۆ بڵێسەی ئاوری تیژی دەروونم بوو بە نەوت
چوومە سەرچاوەی حەیات و ساقی و پەیمانە هات
عالەمێ تێرئاو بوون و من قومێکم بەرنەکەوت
بۆ تەماشاکردنی خورشیدی ڕوخساری گەلێ
چاوەڕێ بوو دڵ کە شۆڵە دەرکەوێت و دەرنەکەوت
بۆ وەدەسهێنانی دیداری گەلێکم دا تەکان
بەختی بێ هێزم لە لێژی بێ مورادی سەرنەکەوت
دەفعەیێ گەر فرسەتی وەسڵم بداتێ ڕۆزگار
سەیری ئەو هەشتەم گەرەک ناوێت و ناترسم لە حەوت
زیندگی و مەرگ لای ئەهلی سەفا وەسڵە و فیراق
عەیشی خۆش ئەی «زاریتخلص» دیدارە و جیایی یار، مەوت