یا رسول الله مەگەر هاواری من ناگاتە لات

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 2 دقیقه  1082 مشاهده
یا رسول اللهعربی مەگەر هاواری من ناگاتە لات
وا لە خزمەت تۆوە جارێ کۆمەکێکم بۆ نەهات
دوورە بو ڕەحمی ئەتۆ ئەی «رحمةً للعالمينعربی»
ئەم گەدا مەحڕووم و بێ بەش بێ لە خەرمانی سەخات
وا لە بەحری میحنەتا غەرقم وەسیلە بۆ خەلاس
هیچ شک نابەم بەفەریادم بگا ئیللا تکات
یا رسول اللهعربی شەفێعم ڕۆژی داماوی ئەتۆی
دەستی ئوممێدم ئەگا ڕۆژێ بەدامانی کەوات
یا رسول اللهعربی چییە جارێ بە چاوی مەرحەمەت
بەرنەزەر بێنی منی بێچارە و بێ دەستەڵات
کەی ڕەوا بۆ غیرەتی تۆیە لە گێژاوی غەما
من بخنکێم و تکایی تۆ بە فەریادم نەگات
چاوی بێ نوورم بە دیدارت منەووەر بێ چییە؟
شەهدی گوفتارت گرانی گوێم بۆچی لانەبات؟
دەرمەکەی یا لێم ئەبووری نیمە غەیری تۆ پەنا
ڕێم ئەدەی یا لێم ئەدەی هەر خاکی پاتم خاکی پات
تۆ لە عالەمدا شەهەنشاهی و ئێمە بێ نەوا
تۆ سولەیمانی، سولەیمانیی و ئێمە هەر گەدات
چاوەڕێ بۆ قەترەیێ هەورێ بڕیژێ لوتفی تۆم
مەرحەمەت کە جورعەیێ جامێ لە سەرچاوەی عەتات
سەنگی باری غەم قەدی «زاریتخلص» چەمانۆ وەک کەمان
ئاوڕێکی لێ دە با ئەم بارە ئازاری نەدات