یا رسول الله مەگەر هاواری من ناگاتە لات
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
2 خولەک
1190 بینین
یا رسول اللهعەرەبی مەگەر هاواری من ناگاتە لات
وا لە خزمەت تۆوە جارێ کۆمەکێکم بۆ نەهات
دوورە بو ڕەحمی ئەتۆ ئەی «رحمةً للعالمينعەرەبی»
ئەم گەدا مەحڕووم و بێ بەش بێ لە خەرمانی سەخات
وا لە بەحری میحنەتا غەرقم وەسیلە بۆ خەلاس
هیچ شک نابەم بەفەریادم بگا ئیللا تکات
یا رسول اللهعەرەبی شەفێعم ڕۆژی داماوی ئەتۆی
دەستی ئوممێدم ئەگا ڕۆژێ بەدامانی کەوات
یا رسول اللهعەرەبی چییە جارێ بە چاوی مەرحەمەت
بەرنەزەر بێنی منی بێچارە و بێ دەستەڵات
کەی ڕەوا بۆ غیرەتی تۆیە لە گێژاوی غەما
من بخنکێم و تکایی تۆ بە فەریادم نەگات
چاوی بێ نوورم بە دیدارت منەووەر بێ چییە؟
شەهدی گوفتارت گرانی گوێم بۆچی لانەبات؟
دەرمەکەی یا لێم ئەبووری نیمە غەیری تۆ پەنا
ڕێم ئەدەی یا لێم ئەدەی هەر خاکی پاتم خاکی پات
تۆ لە عالەمدا شەهەنشاهی و ئێمە بێ نەوا
تۆ سولەیمانی، سولەیمانیی و ئێمە هەر گەدات
چاوەڕێ بۆ قەترەیێ هەورێ بڕیژێ لوتفی تۆم
مەرحەمەت کە جورعەیێ جامێ لە سەرچاوەی عەتات
سەنگی باری غەم قەدی «زاریناسناوی ئەدەبی» چەمانۆ وەک کەمان
ئاوڕێکی لێ دە با ئەم بارە ئازاری نەدات