نەشئەی نیسان

از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  487 مشاهده
خۆشی و دڵشادی وا نمایان بوو
ئەمەش لە سایەی نەشەی نیسان بوو
دەستگیری من بوو ماچی کوڵم و لێو
یار پێمی بەخشی دەمەو بەیان بوو
دەستم خستە سەر مەمکی پرتەقاڵ
گەرم و ناسک و نەرم و نیان بوو
لە هەموو ژینا، کەی ئەمەم دیبوو
خۆشترین کاتی هەلی ژیان بوو
ئەو عومرەی پووچەی لە ڕابردوودا
‏تیپەڕ بوو هەمووی ژان و زیان بوو