دڵم دێتە جۆش

از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  447 مشاهده
کە تۆ ئەبینم دڵم دێتە جۆش
دەمار و خوێنم ئەکەونە خرۆش
خەریکم بفڕم وەکوو فڕۆکە
بچمە ئاسمانی بێپایان و بۆش
نەک من هەموو کەس لەم سەرزەمینە
بە دیدەنی تۆ لای نامێنێ هۆش
لە کەعبەی عەشقا هەموو وێڵی تۆن
هاتوچۆیانە هەر وەکوو سەرخۆش
چونکە تۆ مایە و سایەی عاشقی
بۆ ماڵی دنیا نییانە پەرۆش
چش با بچێژم تاڵاوی دنیا
خۆشی و شیرینی هەر بە تۆ بێ نۆش