یار شانەی هێنا

از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  448 مشاهده
یار شانەی هێنا سەری داهێنا
لە بۆ دڵداری دڵمی داهێنا
پرشنگی چاوی جوانی خستە کار
شێخی وەک حوشتر بە چۆکا هێنا
مەلا ملی نا بچێتە مزگەوت
شمشێری عەشقی بە ملا هێنا
کە ڕووی کردە من دەم بە خەندەوە
دڵم باوەڕی بە هیوا هێنا
تەمام بوو بچم بۆ حەج بۆ حیجاز
ڕووی تۆ ئەنجامی بەتەما هێنا
لە هەموو لاوە دڵ ئەدرێ بە یار
بەڵام یار وازی لە هەرلا هێنا