کیژی هورمز

از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  602 مشاهده
وەرە ئەی کیژۆڵەی نازداری هورمز
بەسە سڵ کەی لە من وا چەشنی مامز
دڵ و ڕۆحی منی خستۆتە ناو داو
بە جوانیی چاوی شین و لێوی قرمز
ئەبەخشم من بە تۆ گەر بێت و هەمبێ
سەراپا گەنجی قاروون و قەسری ویڵدز
نزیک بێ گەر لە من زۆر چاکە گیانە
مەچۆ ناو بەزمی مەردانی حەیاسز
بە تاڵانی مەدە گەنجی جوانیت
لە خوا دوورن کەسانی ناکەس و دز