بێ من

از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  577 مشاهده
لە گوڵزارا ئەتۆ شادانی بێ من
لەگەڵ شادیکەران خەندانی بێ من
لە گۆشەی یانەدا پەستم بەبێ تۆ
خەریکی بەزم و یا سەیرانی بێ من
لە دووریی تۆ پەرێشان و دەبەنگم
ئەتۆش هاوبەزمی دڵدارانی بێ من
بەبێ تۆ نامەوێ سامانی دنیا
بەڵام تۆ عاشقی سامانی بێ من
خوای گەورە لە تۆ دوور کا غەم و هەم
کە نەشمێنم ئەمن بۆم مانی بێ من