سۆزی خۆشەویستی

از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  528 مشاهده
بە دەم بۆم نایە سۆزی خۆشەویستی
دڵ ئەیدرکێنێ ئەسرار و مەبەستی
بە دەم تەنیا ئەڵێم تۆ زۆر جوانی
منت خستۆتە دەریای قووڵی مەستی
بەڵام دڵ دەرئەخا ئامانجی عاشق
تەواو ئەمخاتە داوی تۆپەرستی
لە من دوورە سروشتی هەرزەبێژی
دڵم ڕاست و ڕەوانە هۆشی و هەستی
لە ناحەز مەبیە دەرحەق من قسەی بەد
هەمووی پچرۆکە هەرچی ڕیسێ کە ڕستی