هەچی یاری نەبێ

از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  536 مشاهده
گەر هەچی خاوەن دڵێک یاری نەبێ
قەت لەگەڵ دنیای ژیان کاری نەبێ
ئەو دڵە هەر بۆ فڕێدان چاترە
هات و سۆزی عەشقی دڵداری نەبێ
با بسووتێ گیان لە کوورەی میحنەتا
گەر توانای زار و بێزاریی نەبێ
ڕوو ئەکەینە کۆشکی یاری چارەساز
زامی دڵ بێچارە گەر چاری نەبێ
بێگومان «خاڵە عەلیتخلص» دێوانەیە
ڕەنگە باکی دین و دیناری نەبێ