هەچی یاری نەبێ

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  520 بینین
گەر هەچی خاوەن دڵێک یاری نەبێ
قەت لەگەڵ دنیای ژیان کاری نەبێ
ئەو دڵە هەر بۆ فڕێدان چاترە
هات و سۆزی عەشقی دڵداری نەبێ
با بسووتێ گیان لە کوورەی میحنەتا
گەر توانای زار و بێزاریی نەبێ
ڕوو ئەکەینە کۆشکی یاری چارەساز
زامی دڵ بێچارە گەر چاری نەبێ
بێگومان «خاڵە عەلیناسناوی ئەدەبی» دێوانەیە
ڕەنگە باکی دین و دیناری نەبێ