بێباکی
از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
801 مشاهده
گەر دنیا هەمووی یەکسەر برووسکە و بەرق و ئاگر بێ
چڵێ پووشم نییە ترسم هەبێ من ئاگری تێ بەر بێ
ئەگەر گەردوون بە گەردولوولەوە خاکی بە با بڕوا
لە تان و پۆی ژیانم ناپچڕێ بێشوبهە یەک هەودا
بەڵام هەستی مرۆڤیم بۆ کەسانی تر لە جۆشایە
دڵی من بۆ هەژارانە کە جووڵان و خرۆشایە
هەزار ئەفلامی کۆمیدیا لەسەر شانۆ نیشان بدرێ
کە غەم گۆشەی دڵی گرتم لە لێوم خەندە نابینرێ
نییە باکم لە ناپاکێ کە وا چاکی بە لادا کا
خراپەی بۆ هەموو کەس بێ کە وا ساماڵی پەیدا کا