پەریشێوە
از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
472 مشاهده
پەریزادی پەریشێوەی پەریڕەنگ
لە دەوری ڕووی گوڵت من بوومەتە هەنگ
سەرم سوڕماوە کاتێ تۆ ئەبینم
ئەلەرزم هەم زوبانیشم ئەبێ لەنگ
قسە و خەندە و تەماشا و ڕاز و نازت
زەماوەندێ ئەخاتە ناو دڵی تەنگ
بە دەستی ناسکت جەرگم دەردێنی
گەلێک نامەردییە گەر من بکەم دەنگ
ئەگەر دوور بم لە تۆ حاڵم خراپە
دەبەنگم چەشنی مەستی عارەق و بەنگ
لە گوڵزارا کە تۆ وەک حۆری هەستای
فریشتەی ئاسمان کەوتوونە ئاهەنگ