گوڵێک لە بەینی دڕک و داڵا

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  530 مشاهده
گوڵێکم دی لە بەینی دڕک و داڵا
نەبوو وێنەی لە شیرینیی جەماڵا
وتم ئەی گوڵ چییە ئاوارە بووی تۆ
لە باڵات خار و خەس بەم جۆرە ئاڵا
سەرم سوڕماوە چی تۆی خستە ئێرە
ئەرێ لەم حاڵە چۆن ناکەی سکاڵا
ئەبوو جێگەت لە گوڵزارا بوایە
گەلێک ناخۆشە شیرینی لە تاڵا
وتی یەزدان مەگەر فەرمانی وایە
بژی کۆتر لەناو سیسرک و داڵا
ئەبێ بەم ژینە ڕازی بم بڵێم چی
کە ئەم کاڵایە پێم بڕاوە بە باڵا