زەکاتی جوانی

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  279 مشاهده
لە جوانیدا گەلێک جێگەت بڵندە
زەکاتی جوانیی بێوێنەت بە من دە
هەرچی بیدەی ئەگەر زەهرە خەڵاتە
هەرچی فەرمووتە گەر خەشمە پەسەندە
لە ترسی تۆیە نامەردان پەژارەن
لە خۆشیی تۆیە ڕاهاتوون دڕەندە
کە تۆ بێچارە سازی گیانی عاشق
نییە تەئسیری هیچ زەهری کوشندە
هەموویان بێگومانە تۆپەرستن
خەلائیق تاکوو باڵندە و پەڕەندە
بەهۆی تۆوە تاکوو ئێستا کە من زیندووم
دەسا ئاگای لە تۆ بێ خدری زیندەشخص