یار هۆشی لێ بڕیوم

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  230 مشاهده
یار هۆشی لێ بڕیوم
هەست و دڵی دزیوم
مات و دەبەنگ و پەستم
ئەڵێی ڕووتەهەتیوم
لە بۆشاییی خەیاڵا...
بە چەشنی مەل فڕیوم
وەک شێتی گێژ و بێفام
دوشمن بە زێڕ و زیوم
خەنجەری شوومی گەردوون
وا جەرگ و سیی جنیوم
دێوی بەسامی ئەجەل
تەنگی پێ هەڵچنیوم
لە جەنگەڵی هەژاری
وەک داری توو چەقیوم
لە دەست توانج و تانە
هەراسان و بەزیوم
لە لەوحەکەی ژیانا
یار ناوەکەی سڕیوم
وێنەی زەردە لە دڵما
خەفەت خوێنی مژیوم
بە گەردەلوولی بەفرا
ئەڕۆم گەرچی تەزیوم
نیمە ئیرادە و نیشان
کوڕێکی ڕێ نەدیوم
کەوتم سەرم نایەوە
لە داری ژین وەریوم