چەند خۆشە ناوەکەی تۆ
از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
442 مشاهده
چەند خۆشە ناوەکەی تۆ
چەند جوانە ناوەکەی تۆ
گەرچی پەژارەم ئەکا
لام خۆشە داوەکەی تۆ
ئاڵای پیرۆزی ژینە
باڵا لاولاوەکەی تۆ
گیانم ئەخاتە شادی
گیانە سڵاوێکی تۆ
ڕوحم ئەکەم بە قوربان
دڵ و هەناوەکەی تۆ
ڕێم بۆ ڕوون ئەکاتەوە
کوڵمە هەتاوەکەی تۆ
خۆشە بەجێی بهێنی
وادە تەواوەکەی تۆ
پێم بدە ماچی دەمی
خونچە گەشاوەکەی تۆ
ئەوسا بیخەرە ملم
پەرچەمە خاوەکەی تۆ