نامە بۆ دڵدار

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  524 مشاهده
برای کاروانچی برای کاروانچی
پێم بڵێ توخوا بۆ کام شار ئەچی
ڕوو بە شارەکەی جوانیی یار ئەچی
بۆ هەرکوێ ئەچی ئاگادارم کە
نامەم بۆ بەرە لە غەم چارم کە
برای بەڕێزم سەرۆکی کاروان
ئاگادارت بێ یەزدان لە ڕێوبان
قەت دانەمێنی نەبی دڵگران
بەڵکوو نامەکەم بدەی بە دڵدار
دوعات بۆ ئەکەم ڕۆژی هەزار جار
ئەگەر یار نامەی منی خوێندەوە
منی بە یاد کرد دەم بە خەندەوە
سڵاوی تۆشی جوان سەندەوە
ئومێدەوارم بنووسێ وەڵام
بیداتە دەس تۆ گەلێک بەتەمام
ئەژیم هەمیشە بەو تەمایەوە
هەتا دێیتەوە تۆ لەولایەوە
شادیم پی ئەدرێ لای ئەو خوایەوە
کە نامەت هێنا بە خێر و خۆشی
دەیخوێنمەوە زۆر بەپەرۆشی
پێشکەشت ئەکەم خێرا مژدانە
ڕێزت ئەخەمە سەر ئەم چاوانە
ئەو نامە بۆ من هیوای ژیانە
ئیتر ئۆغر کە خوا بتپارێزێ
دڵت لە ڕەنجی سەفەر ئەبینرێ
نامەی یار کە وا بە عاشق ئەگات
ڕێگای ژیانی بۆ ڕۆشن ئەکات
کەمە گەر ڕۆحی بکا بە خەڵات
ڕۆحێک کە لەڕێی یار نەفەوتێ
یاخوا بە کڵپەی ئاگر بسووتێ