دڵی ڕەنجاو

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  450 مشاهده
باخەوانەکەی باخەکەی چوارباخ
دەرگا دانەخەی مەمکە دڵبەداخ
چونکە ئەمەوێ بچم بۆ لای گوڵ
هەواڵی دڵمی لێ بکەم سۆراخ
دڵی ڕەنجاوم دوێنێ پێی وتم
ئەوا من ئەڕۆم لە دەست تۆ سەد ئاخ
ئەوا من وێڵم لە دووی دڵ و گوڵ
ئەبڕم تەڵان و دەشت و کێو و شاخ
ناچارم پەنام هێنایە بەر تۆ
چونکە ئەتبینم بە زادەی وەجاخ
ڕێگام پێ بدە تکات لێ ئەکەم
بۆ دیدەنی گوڵ با بچمە ناو باخ
کە گوڵی شیرین دڵی دامەوە
زوو دێمە دەرێ ناچم بە قاچاخ