لە ڕووتا

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  268 مشاهده
ئەوەی بەدکاریی نیشان دا لە ڕووتا
کەچی وەک سەگ هەموو دەم دێ بە دووتا
کەسێ ناپاکی بنوێنێ لەگەڵ تۆ
بە بەرقی ئاسمان خۆزگە ئەسووتا
گەشی و خۆشی لە کوڵم و لێوی تۆدان
ڕەشیی بەختم ئەبینم وا لە مووتا..
بە وێنەی تۆ نییە یار و نیگارێ
نییە چەوتی لە ڕەفتار و لە خووتا ‎
لە ئێمە نیتە ڕەخنە بێگومانم
کە سەرمان وا لە ڕێگەی ئارەزووتا