سینەما

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  326 مشاهده
کە مەیلت نەما لەگەڵ سینەما
خەفەت کۆچی کرد لەناو سینەما
کە تۆ ئەچوویتە ئەو جۆرە شوێنە
بووبوو بە ژانێک وا لەم ژینەما
سوپاس بۆ خوا ڕزگاری کردی
هەوای نەفامی هیچ هیوای نەما
ئێستا کە بوویتە ڕابەری چاکە
ناسۆرێک نەما لەم برینەما
تۆ بۆم بمێنی بەکامەرانی
ئیتر پەشمە لام چی ماچی نەما