گوڵ مەشکێنە
از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
516 مشاهده
ئەگەر چوویتە ناو باخ گوڵ مەشکێنەوە
گوڵی هەڵوەریو مەپلیشێنەوە
هێواش لەسەرخۆ بڕۆ بە باخا
شێوەی جوانی چڵ مەشێوێنەوە
هەڵیمەفڕێنە بولبولی هەژار
دڵی لە ئاواز مەتۆرێنەوە
گوڵانی شیرین با دڵگیر نەبن
یەخەت بە خونچە مەڕازێنەوە
پەڕەی گول گەلێ نەرم و ناسکن
بە دەست و پەنجەت مەیژاکێنەوە
بە نەرم و هێواش گۆرانی بڵێ
وەک برامردوو مەلاوێنەوە
پێویستە ڕێزی بگریت باخەوان
بە فەرمانی ئەو بجووڵێنەوە
دانیشە لەژێر درەختی سێوا
دڵت بە بادە دامرکێنەوە
شەربەتی شادی نۆشی گیانت کە
ناوی هەری غەم قەت مەهێنەوە
سەرت گێژ مەکە بە پەنگی خەیاڵ
دەردی ڕابوردوو مەبووژێنەوە