لەناو باخا

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  431 مشاهده
لەناو باخا گەڕام بۆ خونچە لێوی
کەچی دەستم گەیشتە جووتە سێوی
گوشیمن زۆر بەخۆشی زۆر بەنەرمی
وتم ڕوو گوڵ سەری باڵی نەشێوێ
کە لێوم بردە سەر کوڵمی نەڕەنجا
بزەی لێوی هەیە خۆی نابزێوێ
بە لوتفی خۆی کە یارم مەیلی پێ دام
ئیتر دوورم لە هەر تانە و جنێوێ
ئومێدم وەسڵی یارم بێ لە دڵما
دەروونم بەرهەمی شادی ئەپێوێ
کە شادان بم نییە کۆسپێ لە ڕێما
لەلام وەک دەشتە من هەر شاخ و کێوێ