تۆ
از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
510 مشاهده
هەواڵی تۆ هەموو دەم گەر نەپرسم
لە تانە و تیری نامەردان ئەترسم
کە ئەتبینم هەموو گیانم ئەلەرزێ
فەرامۆشی ئەکەم ئەشعار و دەرسم
لە ڕێگەی ماڵی ئێوە ناحەزم دی
بە وێنەی جاشی ماندوو کەوتە سەر سم
فیدات بم من لە زومرەی عاشقانا
مرۆڤێکی بەنرخ و بەرز و قورسم
وەڵامی مەسئەلەی ڕازی موحیبەت
بەتەنها هەر لە زاتی تۆ ئەپرسم