ماچێ

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  595 مشاهده
نەبەخشی گەر بە من لەو لێوە ماچێ
ئەترسم ڕەنجی دڵداریم بە با چێ
بەتەنها عەشقی تۆ جێگیری دڵمە
بە دڵما جوانیی ئەم دنیایە ناچێ
ئەکەومە دۆزەخی دەرد و بەڵاوە
لەبەرچاوم کە ئەو ڕوخسارە لاچێ
بە نینۆک هەڵکەنم من گۆڕ لەبۆ خۆم
نییە کارم بە بوونی بێڵ و پاچێ
ئەوەی وا تۆ کە دڵگیرکا لە ئێمە
هەموو گیانی بە کوورەی ئاگرا چێ