بابا ئەردەڵان

از کتاب:
دەشتی گەرمیان
اثر:
قانع (1898-1965)
 3 دقیقه  1314 مشاهده

بابا ئەردەڵان ناوی قوبادە کوڕی فەیرووزە خەڵکی دێی سیامێوەمکانیە لە بناری شارەزوورمکان تابع بە ناحیەی سەی سادقە هۆزی بابا ئەردەڵان پێیان وتوون هۆزی ماموبی. بابا ئەردەڵان بناری شارەزووری هێنایە ژێر دەستی خۆی و هەندێ لە دەشتی شارەزووریشی حوکم ئەکرد وە لە دێی سیامێوەدا قوڵە و قەڵایەکی قایمی بۆ پاراستنی خۆی دروست کرد ژیانێکی دەرەبەگی ڕائەبوارد، لە پاش مردنی خۆی کا وەلیشخص کوڕی هاتە سەر دەور ئەم پیاوە بۆیە ناونرا کڵۆڵ پاش مەرگەی بابا ئەردەڵانە. لە ڕەوشتی کورد یا کڵۆڵ یانی کەم بەخت: ئەمیش کە بە هەتیوی هاتە دنیاوە ناونرا کڵۆڵ وە دایکی ئەم کڵۆڵە گوڵباخ خانمشخص کچی شاسوار لە هۆزی گۆرانە، ئەم ژنە بە بلیمەتی و زانینی خۆی ئەم دام و دەزگایەی ڕاگرت، هەتا کڵۆڵ پێ گەیشت لە پاشی کڵۆڵ ئەلیاسشخص لە پاش ئەلیاس خزرشخص لە پاش خزر باباولەشخص پاش باباولە مەنزەرشخص لە پاش مەنزەر حەسەنشخص لە پاش حەسەن حەسەنی دووهەمشخص لە پاش حەسەنی دووهەم دووبارە خزر لە پاش خزر ئەلیاس ئەم (دە)یشتە بە ڕەوشتی دەرەبەگی لە شارەزووردا ئاقا بوون هەتا هاتە سەر سوورخاب.

سورخاب بە چەشنێک بەرزبووە لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا سنەمکانوە لە ڕۆژ ئاواوە هەتا کەرکووکمکان لە شماڵەوە هەتا سابڵاخمکان لە جنووبەوە هەتا خوزستانی گرتە ژێر دەستی خۆی، وەبوو بە فەرمانڕەوای ئەو وڵاتانە. لە پاش سوورخاب هەڵۆخانشخص و کەریم خانشخص و خان ئەحمەد خانشخص یەکەم ئەمارەتیان کردووە، هەر یەکە لە دەورەی خۆیدا موڵکەکەی فراوانتر کرد. وەبە واتەی مێژووناسەکان ئەردەڵانییەکان هەندێکیان سکەی پارەیان لێ داوە و ئاڵای سەربەخۆیی و پادشاییان هەڵ کردووە و پارەکەیان لە هەموو ناوچەیەکی بێگانەدا ڕەواجی بووە. دوا پادشای ئەردەڵانی خان ئەحمەد خانی سێهەمە کە زایر بەگی باپیرە گەورەی بەگزادەی جافی کوشتووە لە چەمەرگاهـ لە لای پەی گوڵی. لە دەورەی ئەم خان ئەحمەد خانی سێ هەمەدا سەڵتەنەتی ئەردەڵانی تێک چووە. وە یەکێ لە زاناکانی کوردەواری بە تیپی «ئەبجەد» مێژووی لە دایکبوونی خان ئەحمەد خان و چوونە سەر تەخت و شێتبوونی و چابوونەوەی، وە تاڵانکردنی و کوشتنی نووسیوە، چوونکە لە زەمانی پێشوودا کوردەکان بە فارسی نووسراوەیان ئەنووسی، ئەو زانایەش بە فارسی مێژووەکانی نووسیوە و ئەمەیە:

خان اکراد یعنی خان احمدفارسی
سال (١) بخت آمد از عدم بیرونفارسی
سال (٢) کج بخت یافت حکم و جلوسفارسی
در (٣) غلط گشت واله و مجنونفارسی
باز صحت بیافت اندر(٤) غمفارسی
یافت حکمی ز پیش تر افزونفارسی
سال (٥) غمها هزیمتش دادندفارسی
رفت بیرون از این زمانهی دونفارسی

جا لە پاش دەرچوونی ئەم کتێبە لە کتێبی شەشەم کە ناوی سروەی بەر بەیانەوە مێژووی کوردانە بە درێژی چۆنیەتی هەموو خانەدانێکی کورد ئەنووسرێت. بە واتەی مێژووناسەکان هۆزی بابان لقێکن لە ئەردەڵان جیاو بوونەتەوە ئەگەرچی لە پشتا هەر یەکن ئیمەیش لە سرووەی بەر بەیاندا پێش کەشتان ئەکەین کە لە کوێدا جیا ئەبنەوە.