بابان
بابان ناوی پیر بوداقشخصە گەورەیەکی زۆر دڵسۆز و میللەت پەروەر بووە. زۆر حەزی بە خوێندەواریی هۆزی کورد کردووە، ئەمیرێک بووە ئەمارەتێکی سەر بەخۆی دروست کردووە، لە ژێر چاودێریی هیچ حکوومەتێکی خارجیدا نەبووە، پادشاهانی بابان لە زۆر جێگەی کوردستانا خوتبەی جومعەیان بە ناو خوێنراوەتەوە، هەر چەندە سکەی پارەیان لێ نەداوە و بە پارەی بێگانەکان سەودای کڕین و فرۆشتنیان کردووە بەڵام سەرباز و سەربازخانەیان بووە، لە سەربازیانا دەرەجەدار و بێ دەرەجە بووە، حاکم و قازییان داناوە لەسەر شارەکانی کوردستان. یانی ئەتوانم بڵێم حکوومەتێکی ڕاستەقینەی دێمۆکراتییان بووە. بنەڕەتی سەرکەوتنی پیر بوداقشخص ئاوایە کە عەرزتان ئەکرێت : پیر بوداقشخص دانیشتووی دەشتی مەڕگەمکان بووە کاتێ کە سەر کەوتووە شارباژێرمکانی وەرگرتووە لە ئەردەڵانیاعلامیەکان، موکریاعلام و بانەمکانی بە پیاوەتی کرد بە دۆستی خۆی. ناوچەی کەرکووکمکان و کفریمکانی خستە سەر قەڵەمڕەوی خۆی بە جۆرێک هۆزی بابان بەرز بووە کە خالید پاشای بابانشخص بە حاکمی ماڵی لە شاری هەمەدانمکان بووە یانی تەسەڕڕوفاتی هۆزی بابان گەیشتووەتە ئەندازەیەک تا هەمەدانمکان حوکمیان کردووە عەبدولڕەحمان پاشای بابانشخص بە لەشکەری بابان شاری بەغدامکانی گرتووە، بابان لە مێژوودا بە سێ دەورە ئەناسرێن: ١)پیر بوداقشخص، ٢) پیرنەزەرشخص، ٣) فەقێ ئەحمەدی دارەشمانەشخص کە هۆی تێکچوون و ڕووخاندنی ئەم ئەمارەتە کوردەیە. جەنگ و شۆڕش لە ناو خۆیانا پەیدا بووە، هەر یەک بە خەیاڵی پادشایی کوردستانەوە حکوومەتێکی بێگانەی ئەگرت بە دەستەوە بۆ لەناوبردنی ئەوی تریان، هەتا بە تەواوی خۆیان فەوتان، ئێستاش پیاوی گەورە گەورەیان هەیە کە زۆرتریان لە حکوومەتی عێراقدا خاوەنی کورسین.