بابان

لە کتێبی:
دەشتی گەرمیان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 2 خولەک  628 بینین

بابان ناوی پیر بوداقکەسە گەورەیەکی زۆر دڵسۆز و میللەت پەروەر بووە. زۆر حەزی بە خوێندەواری هۆزی کورد کردووە، ئەمیرێک بووە ئەمارەتێکی سەر بەخۆیی دروست کردووە، لە ژێر چاودێریی هیچ حکوومەتێکی خارجیدا نەبووە، پادشاهانی بابان لە زۆر جێگەی کوردستانا خوتبەی جومعەیان بە ناو خوێنراوەتەوە، هەر چەندە سکەی پارەیان لێ نەداوە و بە پارەی بێگانەکان سەودای کڕین و فرۆشتنیان کردووە بەڵام سەرباز و سەربازخانەیان بووە، لە سەربازیانا دەرەجەدار و بێ دەرەجە بووە، حاکم و قازییان داناوە لەسەر شارەکانی کوردستان. یانی ئەتوانم بڵێم حکوومەتێکی ڕاستەقینەی دێمۆکراتییان بووە. بنەڕەتی سەرکەوتنی پیر بوداق ئاوایە کە عەرزتان ئەکرێت : پیر بوداق دانیشتووی دەشتی مەڕگە بووە کاتێ کە سەر کەوتووە شارباژێری وەرگرتووە لە ئەردەڵانییەکان، موکری و بانەشوێنی بە پیاوەتی کرد بە دۆستی خۆی. ناوچەی کەرکووکشوێن و کفری خستە سەر قەڵەمڕەوی خۆی بە جۆرێک هۆزی بابان بەرز بووە کە خالید پاشای بابانکەس بە حاکمی ماڵی لە شاری هەمەدانشوێن بووە یانی تەسەڕووفاتی هۆزی بابان گەیشتووەتە ئەندازەیەک تا هەمەدان حوکمیان کردووە عەبدولڕەحمان پاشای بابان بە لەشکەری بابان شاری بەغداشوێنی گرتووە، بابان لە مێژوودا بە سێ دەورە ئەناسرێن: ١) پیر بوداق، ٢) پیرنەزەر، ٣) فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە کە هۆی تێکچوون و ڕووخاندنی ئەم ئەمارەتە کوردەیە. جەنگ و شۆڕش لە ناو خۆیانا پەیدا بووە، هەر یەک بە خەیاڵی پادشایی کوردستانەوە حکوومەتێکی بێگانەی ئەگرت بە دەستەوە بۆ لەناوبردنی ئەوی تریان، هەتا بە تەواوی خۆیان فەوتان، ئێستاش پیاوی گەورە گەورەیان هەیە کە زۆرتریان لە حکوومەتی عێراقدا خاوەنی کورسین.