لە بارەی شیعرەکەمەوە

وێنە لە شیعری تورکی
از کتاب:
دیوانی گۆران
اثر:
گوران (1904-1962)
 1 دقیقه  739 مشاهده
لە کتێبی «من شعر ناظم حكمتعربی» وەرگیراوە
ئەسپم نییە، زینی زیو بێ،
یا سامانم کەس نەدیو بێ!
ماڵم نییە و موڵکم نییە
ئەوەی هەمە، یەک تەشپییە:
پڕ لە هەنگوین، هەنگوینی جوان
ئەڵێی گڕە چۆتە ناو «شان»!
هەنگوین بەر و دوای ماڵمە،
بەرهەمی ڕەنجی باڵمە!
ئەخەمە کار هەموو هێزم
تا لە «مەگەس» بپارێزم
مڵک و ماڵم: هەنگوینەکەم
ئەمجا، برا شیرینەکەم
«هەر پڕ بێ تەشتت لە هەنگوین
هەنگ ئەتگاتێ لەوپەڕی چین!»