هەروەک کەرەم
وێنە لە ئەدەبی تورکی
از کتاب:
دیوانی گۆران
اثر:
گوران (1904-1962)
1 دقیقه
775 مشاهده
لە کتێبی «من شعر ناظم حكمتعربی» وەرگیراوە
هەوا قورسە هەروەک گوللەهاوار ئەکەم
هاوار ئەکەم
هاوار ئەکەم
ڕاکەن، وەرن،
منم ئەدەم
ئیزنی دەستڕێژ
ئیزنی گوللە!
وتی بە من:
تۆ ئەسووتێی
بە ئاگری دەنگەکەی خۆت،
ئەبی بە خۆڵ؛
هەروەک کەرەم
گڕی عەشقی خۆی بەربوو تێی!
کڵۆڵی زۆر
بەڵام هاوڕێ تا بڵێی کەم!
گوێی دڵانیش
لە عاستت کەڕ
هەوایش قورسە هەروەک گوللە
منیش ئەڵێم:
با بسووتێم
ببم بە خۆڵ!
هەروەک کەرەم
تۆ نەسووتێی
کەس نەسووتێ
ئەی چۆن دەیجوور
ئەبێ بە نوور!
هەوا وڕاق، وەکوو زەوی
هەوا قورسە وەکوو گوللە
منیش هاوار
هاوار ئەکەم
هاوار ئەکەم
هاوار ئەکەم
ڕاکەن؛ وەرن،
منم ئەدەم
ئیزنی دەستڕێژ،
ئیزنی گوللە!