فەسڵی بەهار
از کتاب:
گوڵاڵەی مەریوان
اثر:
قانع (1898-1965)
3 دقیقه
1554 مشاهده
ئەی وەتەن! دیسان بەهارە و ئارەزووی سەیرانمە
مەیلی هاژەی قەڵبەزەی بەفراوی کوێستانانمە
ئیشتیهای بۆنی گول و گوڵ سۆسەن و ڕێحانمە
ئارەزووی سەرکەوتنی لاوانی کوردەستانمە
گەرچی بۆ جەهل و نەزانین، شۆڕش و گریانمە
ئیشتیهای سروەی نەسیمی سوبحی سەر کۆسار ئەکەم
سەیری خاڵی ئاڵ و واڵی ئاهوویی تاتار ئەکەم
ئەی وەتەن وەختم بە یادی تۆیەوە ئیمرار ئەکەم
بیر لە ئەییامی زەمانەی زەندی و قاجار ئەکەم
دەردەکەم دەردێ گرانە و دەردی بێ دەرمانمە
ئەی وەتەن! باخچەی تەبیعیت کافییە بۆ جەننەتم
مەنزەرەی سوبحی جەمالت شافییە بۆ میحنەتم
تۆ پزیشکی دەردی دڵمی بۆیە ڕوو لە سیححەتم
لا ئەبا بۆنی وەنەوشەی چیمەنت سەد عیللەتم
لێوبەبار و دەستەئەژنۆ سەرکزی کوردانمە
ئەی وەتەن! بەرلینمکان بە نۆکەر سۆسەن و نەسرینی تۆ!
لۆندەن و پاریسمکان فیدات بن بۆ هەوای شیرینی تۆ!
کەی قەڵەم تەحریر ئەکا شەرحی گوڵی ڕەنگینی تۆ؟
بۆنی عەتری خستە دنیا نەرگسی نوورینی تۆ
ڕەببی ئاوا بێ وەتەن، چون «جنة العدنانعربی»مە
هۆزی کورد ئەمڕۆ بەهارە! کەی بەهاری ئێمەیە؟
کەی وەتەن گوڵزار و باخ و لالەزاری ئێمەیە؟
کەی سلێمانیمکان و هەڵەبجەمکان و کۆیەمکان شاری ئێمەیە
خۆرنشین ڕەنگ زەردە، گۆیژە دەردەداری ئێمەیە!
کوێر نەبووم، ئەیلوولە تانەی سەرپەڕەی چاوانمە
قەسری قاجارە لە جەرگم زامی سەختی کارییە
بۆ براکانی شیمالم ئەشکی ئاڵم جارییە
ڕۆڵەڕۆمە بۆ شوکاک و کار و پیشەم زارییە
سووری خوێنی لوڕ لە هەوری ئاسمانا دیارییە
ڕۆژی ئەمڕۆ یادی ڕۆژی وەیسە و پیرانمە
دوێ لە قەبرا نەوجوانێ تازە نەوخەت هاتە دەر
ئاوڕێکی دا، نواڕی بۆ سەراسەر دەشت و دەر
نەعرەتەی پێکا و بە دوو دەس دای لە سینە و تەپڵی سەر
بۆ چی وا پاشکەوتووە کوردی دلێری پڕ هونەر
ئەم ولاتە بێکەسە کەی خاکەکەی جارانمە؟
ئەی وەتەن! بۆ شەوق و زەوقی، ئیشی بێ ئەولادییە
بێستوون بێ نازە ئەمڕۆ، کاری بێ فەرهادشخصییە
ڕەببی خوسرەوشخص کوێر و کەڕ بێ وا لەسەر بێدادییە
بۆ هەموو کەس دەورە دەورەی حوڕڕی و ئازادییە
ئەی خوا تا کەی ئەسیریی خەلعەتی نیشتمانمە؟
ساقیا! سا دەی بە یادی چاوی دولبەر بێنە مەی
بۆ فەرەج تێکە لە سەر یەک بێرە گەردش پەی بە پەی
قەت مەخۆ ئێشی زەمانە، بیر کەرۆ کوا تاجی کەی؟
کوانێ گورزی قارەمان و دەبدەبەی شێرانی ڕەی؟
«قانعاتخلص» ئەمڕۆ و سبەینێ نەوبەتی گۆڕانمە