چییە گوارە گوناهی وا بە نەستەق

از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
 1 دقیقه  2881 مشاهده
چییە گوارە گوناهی، وا بە نەستەق
بە گوێ هەڵتاوەسیوە، سەر موعەللەق؟!
دەخیلت بم نەخیلی یا ڕوتابی
وەها شیرین و، سینە نەرم و، دڵ ڕەق!
سەراپای گرتووی زوڵف، بۆیە بوویی
موقەییەد، هەم موخەلخەل، هەم موتەووەق!
لە پێت ئاڵاوە حەڵقەی ماری گێسووت
عەجایەب حەیی بێ جان قەیدی موتڵەق!
کە لێڵ و سوور و کول بوو چاوی تیژت
ئەوەندە پێی دەڕێژی خوێنی ناحەق
شوکر نالیتخلص سەری خەسمت وەکوو گۆ
بە خواریی، نەک بە یاری، کەوتە بەر شەق