لە ئاهی من حەزەر کە
از کتاب:
باخچەی کوردستان
اثر:
قانع (1898-1965)
1 دقیقه
828 مشاهده
سەری کۆنەم خەریکی تازە دەردە
سورشکم گەرم و ئاهم خەیلێ سەردە
بحمد اللهعربی تەناسوب هەس لە بەینا
لە خەم تاقم لە حوسنا یار فەردە
وەکوو قەوس و قەزەح هەڵدێن لە وەسڵا
لەبی ئاڵ و لەبم پڕ بار و زەردە
عەجەب ماون کە دووسەد پێکۆ نابن
کەچی باڵای وەکوو گوڵ قەلبی بەردە
وەکوو حاتەم لە بەخششدا بە ئەعدا
لەبەر چی وا لەبەختی ئێمە ڕژدە
وتم ئەی گوڵ لە ئاهی من حەزەر کە
وتی عەنقا چ خۆفی هەس لە جەردە
لە دەشتی عیشقبازی یار، قانعتخلص
عەجەب شیرین سوارێکی نەبەردە