خەتای بێ مەکتەبی و بێ عرفانییە
از کتاب:
باخچەی کوردستان
اثر:
قانع (1898-1965)
1 دقیقه
643 مشاهده
باری نەگبەت تا بە کەی لەم جادەیی عوریانییە؟
بۆ هەموو کەس ئەم زەمانە نوبەتی ئینسانییە
غیرەتی کوردی نەمێنێ وا نەما قەدری وەتەن
کێ فرۆشتی ماڵی بابی قەت بە ئەم هەرزانییە؟
چاوگەکەی خاکی وەتەن پڕ بوو لە زیخی موغرزی
با بە قەنناتی سداقەت دەر بدەین ئەم کانییە
بیرکەنۆ بۆ خاتری جەمشید و ئەیووبی وەلی
بۆچی دەس هەڵناگرن لەم بێ سەر و سامانییە
هەرکەسێ بۆ خۆی بەجارێ بوو بە پیاو و هاتە ڕیز
ئێمە پەستین گشت خەتای بێ مەکتەب و عیرفانییە
فکری کوردی ئینحساری دوو شتە و هیچێکی تر
یا کەری پیاوی نەفامە یا خەریک شەیتانییە
قانعیتخلص هەر وەختێ ئەمرێ هیچ نەخۆشینی نییە
غەیری زووخاوی نەزانی و وەرهەمی کوردانییە