ڕۆڵەی کوردم
از کتاب:
گوڵاڵەی مەریوان
اثر:
قانع (1898-1965)
2 دقیقه
1368 مشاهده
من کە ڕۆڵەی کوردەکانم، تورک و تارم بۆ چییە
تا برای پشتیم ببێ یاری لە مارم بۆ چییە
تا کڵاشی بن چنی ژێر مەحکەمی خۆم دەس بدا
قۆندەرەی تەسک و تروسک و لار و خوارم بۆ چییە
تا کتێبی وەسفی خاکی کوردسان ئینشا ببێ
وەسفی رُکن آبادمکان و نەهری ڕوودبارمکانم بۆ چییە
تا سەبیلی زەرد و سووری فیتکە دوری خۆم ببێ
فڵتە فڵتی نێرگەلە و تۆپی سیغارم بۆ چییە
شەربەتی هەرمێ لەت و دۆشاوی شوکەم دەس کەوێ
ئارەق و تریاکی هەر وەک زەهرە مارم بۆ چییە
نەی کە شومشاڵە عەزیزم سەد گرامافۆن ئەژی
سۆزی شمشاڵم ببێ من عود و تارم بۆ چییە
ڕانک و چۆخەم دەس کەوێ چیمە لە فاسۆن و حەریر
جاوی خۆماڵیم ببێ چیتی توجارم بۆ چییە
بانی خێڵانمکان ئاوەدان بێ بۆ قەڵەم بۆ کوردەکان
تازە ئیتر ئۆچی پیسی بەد نیگارم بۆ چییە
تا ببێ بەفراو و مێرگ و چیمەن و ئێڵاخی خۆم
ئاوی سوێر و دڕکە زەردەی گەرمەسارم بۆ چییە
تا تەماشای قامەت و لەنجەی کچی کوردم ببێ
حۆری و غیلمانی سۆفی مفتەخوارم بۆ چییە
تا هەژارێ نکتەگۆ وەک قانعیتخلص پەیدا ببێ
دەفتەری ئەفسانە کۆنی پڕ لە عارم بۆ چییە