یار

از کتاب:
گوڵاڵەی مەریوان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  722 مشاهده
دڵم زنجیر ئەکەم ئەمما لە یاری دڵڕوبا چی بکەم
ڕەگم وشکە وەکوو پووشە لە قووەی کارەبا چی بکەم
کە من پێم پڕ لە خاری میحنەتە هەرتاکوو بەر ئەژنۆم
قەدەم ئەنداز ئەکەم بۆ لات لەگەڵ کەوشی وەسا چی بکەم
لە ڕۆژ بێزارم و مەحرەم بە من هەر تاریکی شەو بوو
کە سێبەر هەر ڕەقیبم بێ، لە ڕۆژی ئاشکرا چی بکەم
زەمانە هەر سەعاتێ سەد لیباسی زەحمەتی پۆشام
کە بەرگی ماتەمی خۆشی بێ، لە بەرگی کەوا چی بکەم
سواری ڕەوڕەوەی مەرگم ئەچم بۆ بەزمگاهی گۆڕ
ئوڵاخی عاریەم ناوێ لە مەیدانی فەنا چی بکەم
دەمێ کوژراوی ئەبرۆتم، دەمێ کوژراوی ئەگریجەت
ئەبێ تاوێ خەمێکم بێ لە یاری بێ وەفا چی بکەم
بە ئاوی تیری ئەبرۆت شۆریا جەور و گوناحانم
لەڕێوە جەننەتە جێگەم لە دیوانی جەزا چی بکم
خەیاڵم بوو لەسەر ئەمری مەلا تەرکی مەعاسی کەم
ئەبینم خۆی ڕیا بازە، لە تاعاتی ڕیا چی بکەم