ئارامی

از کتاب:
گوڵاڵەی مەریوان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  579 مشاهده
کە تۆ مەئمووری کاکی خۆم بە ئارام
مەڵێ من مەیلی خۆمە و پیاوی ئاغام
دەس ئاگر سێنی ئاهی ڕەعیەتی کز
ئەسووتێنێ خەزێنە و موڵکی پاشام
ئەوی تیری دوعای مەزڵووم بپێکی
نەپێکراوە بە تیری ڕۆستەمشخصی سام
لە شەستیری نزولەی سەر سبەینێ
بترسە و قەت مەڵێ من پیاوی ئازام
ئەگەر چاکەت لەگەڵ بێ تۆشەیە کرد
لە وەختێ تر مەڵێ من یارۆ کابرام
ئەگەر قانعتخلص بە گوێی شیعرت نەکەم من
بە دینم بێ حەیا و مەهتووک و ڕیسوام